‌بارشەلۆنا لە یەکەم یاری چامپیۆنسلیگیش پێنج گۆڵی تۆمار کرد.

وێستگە سپۆرت-

بارشەلۆنا بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و ئەمجارەیان لە چامپیۆنسلیگ فاینۆردی هۆڵەندی گۆڵباران کرد.

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی چامپیۆنسلیگ، یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای خۆیاندا میوانداری فاینۆردی هۆڵەندیان کرد. 

هاوشێوەی یارییەکانی پێشووتر لەم یارییەشدا بارشەلۆنایەکی تۆقێنەر بینرا و هەر لە سەرەتای یارییەکەوە کۆنترۆڵی تۆپ و ڕیتمی یارییەکەیان کردبوو، وە لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 3 و 22 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات. 

کوڕانی هانسی فلیک بەردەوام بوون لە ئاستە باشەکەیان و لە خولەکەکانی 57 و 77 دا دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان لەسەر یانە هۆڵەندییەکە قورستر کرد، هەرچەندە یانەی میوان گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام بارشەلۆنا لە خولەکی 85 دا گۆڵێکی تریان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی 5-1 لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا 5 بردنەوەی وەرزەکە و یەکەم بردنەوەی خۆی لە چامپیۆنسلیگ نوسییەوە، ئێستا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا خاوەنی سێ خاڵە.  


PM:12:35:10/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری