‌ڕیاڵ مەدرید یەکەم یاری خۆی لە چامپیۆنسلیگ بە بردنەوە دەستپێکرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی 2-1 لە ئینتەر میلان بباتەوە و یەکەم سێ خاڵی خۆی لە وەرزی نوێی پاڵەوانییەتییەکە بەدەستبهێنێت. 

لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنسلیگ و لە هەفتەی یەکەمدا چەند یارییەک ئەنجامدران، کە لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی ڕیاڵ مەدری میوانداری ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کرد. 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمەوە یانەی میوان زۆر باشتر دەرکەوتن و هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمار کردنیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و گۆڵپارێز و یەکێک لە بەرگریکارەکانیان دوو هەڵەی کوشندەیان کرد و دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان بەخشییە ئینتەر میلان، لە دوای ئەو گۆڵە یانە ئیتاڵییەکە هەوڵی زۆریان دا بۆ کەمکردنەوە یان یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام هیچ هەوڵێکیان سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام ئەو تایمە بەو دوو گۆڵەی ڕایڵ مەدرید کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا هەردوولا هێرشەکانیان چڕتر کردەوە و سەرەنجام کوڕانی ئینتەرمیلان توانیان لە خولەکی 77 دا گۆڵێکیان تۆمارکرد، بەڵام ئەو ئەنجامە بووە ناسنامەی یارییەکە و سەرەنجام ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە سوودی خۆی یەکلا بکاتەوە. 

بەو بردنەوەیەش یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینۆ توانی یەکەم سێ خاڵی خۆی لە وەرزی نوێی چامپیۆنسلیگدا بەدەستبهێنێت. 


AM:10:24:09/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری