یانەی بارشەلۆنا ڤالانسیای گۆڵبارانکرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا یانەی بارشەلۆنا بە ئەنجامێکی گەورە ڤالانسیای لە ناو یاریگای خۆیدا تووشی دۆڕانێکی سەختکرد.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی لالیگادا یانەی بارشەلۆنا لە یاریگای مێستایا بووە میوانی ڤالانسیا.
هەر لە سەرەتاکانی یارییەکەوە یاریزانانی بارشەلۆنا باڵادەستی خۆیان نیشاندا و ڤالانسیای خانە خوێیان بە هێرشە یەک لە دوای یەکەکانیان هەراسان کردبوو، لە خولەکەکانی 6 22 دا دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان تۆمار کرد، و تایمی یەکەم بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی هانسی فلێک بەردەوامیان بە هێرشە یەک لەدوای یەکەکانیان دا و لە خولەکەکانی 50 79 84 دا سێ گۆڵی تریان تۆمار کرد و کۆتاییان بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانیان هێنا، یانەی ڤالانسیاش دەستەوەستان بوون و نەیانتوانی یەک گۆڵیش لە تۆڕی گۆڵی بارشەلۆنا تۆمار بکەن و سەرەنجام یارییەکە بەبەردنەوەی بارشەلۆنا بە ئەنجامی 5-0 کۆتایی هات.
جێی ئاماژەیە کە لامین یاماڵیش دوو یارییە گەڕاوەتەوە لوتکەی ئاستی و چوار گۆڵی لەو دوو یارییەدا ئەنجامداوە.
بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدی نزیکترین ڕکابەریەوەیە.
AM:11:57:07/09/2026
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه