مۆرینۆ “نازانم بۆچی دۆڕاین، ئێمە زۆر باشبووین”.
وێستگە سپۆرت-
جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید،”هەندێک جار یارییەک ئەدۆڕێنیت، بەڵام نازانیت چۆن ڕوونی بکەیتەوە کە چی ڕوویداوە”.
لە پاش دۆڕانەکەی ڕیاڵ مەدرید دژی ڕیاڵ بیتیس جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی شاهانە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا وتی،”ئێمە زۆر زۆر باش یاریمان کرد و شایەنی سێ خاڵەکەش بووین بەڵام هەندێک جار شتێک ڕوودەدات کە بە دڵی تۆ نییە”.
مۆرینۆ وتیشی،”ئێمە بە گشتی یاری باشمان ئەنجامدا، هەلی زۆرمان دروستکرد، یارییەکە بە گشتی لە بەرژەوەندی ئێمەبوو تاوەکو گۆڵەکەمان لێ تۆمارکرا، بەڵام هەندێک جار یارییەک دەدۆڕێیت وە نازانیت چۆنیش ڕوونی بکەیتەوە دۆڕانەکە”.
مۆرینۆ دەربارەی بڕیارەکانی ناوبژیوان وتی،”حاڵەتەکەی ساتی لێدانە سزاکەی ئێمباپێ من ڤیدیۆی نزیکتر و ڕوونترم نەدیوە بۆیە نامەوێت قسەی لەسەر بکەم، وە ئەو کارتە زەردەی نوبژیوانیش پێی دام نازانم هۆکاری چی بوو”.
ڕاهێنەرەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی،” لە تایمی دووەمدا چەند گۆڕانکارییەکم ئەنجامدا بەڕاستی بەهۆی کارتی زەردەوە بوو نەوەکو لەبەر ئەوەی لە ئاستی یاریزانەکان و تیپەکە ڕازی نەبوبم”.
مۆرینۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "من ناڵێم بەهۆی کرتی زەردەوە بردمانەوە یان دۆڕاندمان، بەڵام نازانم بۆ دۆڕاین”.
لە کۆتایی قسەکانیدا مۆرینۆ وتی، " پیرۆزبایی لە ڕیاڵ بیتیس دەکەم کە بۆ یەکسان بوون هاتبوون بەڵام خەڵاتی گەورەتریان بردەوە”.
PM:02:23:05/09/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه