ڕیاڵ مەدرید توشی یەکەم شکستی ئەم وەرزەی هات.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 1-0 بە ڕیاڵ بیتیس دۆڕا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ڕیاڵ بیتیس.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە کوڕانی مۆرینۆ باشتر بینران و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆلی یانەی خانە خوێ، بەڵام نەیانتوانی سوود لە هیچ لەو هەلانە وەربگرن و گۆڵ تۆمار بکەن، سەرەنجام تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم و تایمی ڕاهێنەراندا مۆرینۆ چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا بۆ ئەوەی چارەنوسی یارییەکە بگۆڕێت، بەڵام بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، یاریزانانی بیتیس لە خولەکی 81 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، دواتر کارلۆس ئیسپی سەرەڕمی ڕیڵ مەدرید گۆڵێکی تۆمار کرد بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە گۆڵەکەی بە بیانووی ئۆفساید ڕەتکردەوە، کات بەرەوە کۆتایی دەچوو ڕیاڵ مەدرید تا بێت نزیکتر دەبووەوە لە دۆڕان، ناوبژیوان لە دواین خولەکی ئەو تایمەدا لێدانێکی سزای بۆ ڕیاڵ مەدرید هەژمارکرد، بەڵام کیلیان ئێمباپێ نەیتوانی سوودی لێ وەربگرێت و لێدانەکەی لەدەستدا، سەرەنجام ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێوەڵام بە ڕیاڵ بیتیس دۆڕا.
بەو ئەنجامەش یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە .
PM:02:01:05/09/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه