ئینزۆ فێرناندێز بوو بە یاریزانی مانچستەر سیتی.
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر سیتی دوای هەوڵدانێکی زۆر توانی گرێبەستی ئینزۆ بۆ خۆی یەکلا کردەوە.
لە دواین چرکە ساتەکانی مێرکاتۆی هاوینەی یاریزاناندا یانەی مانچستەر سیتی گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی بە بەهای 125 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێڵسییەوە ڕاگەیاند.
ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی دوای ئەوەی چەند یاریزانێکی گرنگی یانەکەی لەم هاوینەدا لە یانەکە ڕۆیشتن گرێبەستی لەگەڵ هەریەکە لە ئیڵۆت ئەندەرسۆن و ئەیوب بوعەدی مەغریبی واژۆکرد، بەڵام ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری یانەکە سووربووە لەسەری ئەوەی کە ئینزۆی بۆ بگوازنەوە، لەبەر ئەوەی ڕاهێنەرەکە پێی وابووە کە بە هەبوونی ئیڵۆت و بوعەددی ئەتوانن سوودێکی زۆر لە ئینزۆ ببینن و ببێتە داینەمۆیەکی گرنگ بۆ یانەکە لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر بۆ یانەکە.
گرێبەستەکەی ئینزۆ لەگەڵ مانچستەر سیتیدا تاوەکو هاوینی 2032 بەردەوام دەبێت.
ئینزۆ لە ساڵی 2023 وە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کردبوو وە لە ماوەی ئەو سێ وەرزەدا بەشداری لە 120 یاریدا کردووە و توانوییەتی لەو ژمارە یارییەدا بەشداری لە 30 گۆڵدا کردووە.
AM:10:56:02/09/2026
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه