بارکۆلا وەک یاریزانی نوێی لیڤەرپوڵ ناسێنرا.
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵ برادلی بارکۆلای هێرشبەری فەڕەنسی و پێشتری یانەی پاریس سانجێرمانی گواستەوە ڕیزەکانی و بە ڕاگەیاندنەکانی ناساند.
بارکۆلای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان بە 106 ملیۆن پاوەندی جێگری و 17 ملیۆنی زیادە و پاداشتەوە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە کرد.
گرێبەستەکەی بارکۆلا لەگەڵ لیڤەرپوڵدا بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و تاوەکو هاوینی 2031 بەردەوام دەبێت.
ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ ماوەیەکی زۆرە خەریکی گرێبەستی بارکۆلا و یەکلاکردنەوەین لەبەر ئەوەی بارکۆلا بە یاریزانێکی گرنگر دەبینن بۆ ئیراوکای ڕاهێنەر چونکە بارکۆلا یەکێکە لەو هێرشبەرانەی کە دەتوانێت لە یەککاتدا لە چەند پێگەیەکی هێرشبەریدا یاری بکات و لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ڕاهێنەرە نوێیە ئیسپانییەکەیاندا دەگونجێت.
بارکۆلا ماوەی 3 وەرز بە درێسی یانە پارییسکەوە یاری کرد و لە ماوەی ئەو سێوەرزەدا بەشداری لە 152 یاریدا کرد و توانی 39 گۆڵ تۆمار بکات و 37 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات، وە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە بووبووە جێی سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا، بەڵام بارکۆلا دواجار یاریکردنی بۆ لیڤەرپوڵ هەڵبژارد.
AM:11:59:01/09/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه