چێڵسی بردیەوە و مان یۆنایتدیش یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە پرێمەرلیگ، چێڵسی دووەم یاری خۆی لە برایتۆنی بردەوە و مانچستەر یونایتدیش ئیپسویچ تاوینی گۆڵبارانکرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی پرێمەرلیگدا چەند یارییەک بەڕێوەچوون.
لە یاری یەکەمدا چێڵسی لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری برایتۆنی کرد، و دوای زەحمەتییەکی زۆر سەرەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی 4-3 لێ بردەوە و سێ خاڵی تری بە سەرپەڕستی ڕاهێنەری نوێی یانەکە چابی ئەڵۆنسۆ بەدەستهێنا.
لە یەکێکی تر لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا، یانەی مناچستەر یۆنایتد میوانداری ئیپسویچ تاونی کرد، لە سەرەتادا یانەی میوان گۆڵێکیان تۆمار کرد، بەڵام شەیتانە سوورەکان بە پێنج گۆڵ وەڵامی دایەوە و ئەنجامەکەی کرد بە 5-1 وە لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا ئیپسویچ گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد و سەرەنجام مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی 5-2 یارییەکەی لە ئیپسویچ تاون بردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا دوای ئەوەی یاری یەکەمی خولەکەی بە هاڵ سیتی دۆڕاندبوو.
بەو ئەنجامانەش، لە ئێستادا چێڵسی بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە پلەی سێیەم دایە و یۆنایتدیش بە یەکەم سێ خاڵی خۆی لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندییەکەدایە.
AM:10:36:31/08/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه