ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامێکی گەورە لە مەلەگای بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە لالیگا ڕیاڵ مەدرید توانی سێیەم یاری خۆی بە ئەنجامێکی باش بباتەوە و سێ خاڵی دیکە بەدەستبهێنێت.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مەلەگای کرد.
لە سەرەتاکانی یارییەکەوە ڕیاڵ مەدرید بە بەهێزی دەستیان پێکرد و ژمارەیەکی زۆر هێرشیان بردە سەر گۆڵی مەلەگای میوان، سەرەنجام 19 و 26 و 30 دا سێ گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد و ئەو تایمەیان بە سێ گۆڵە کۆتایی پێهێنا.
لە تایمی دووەمدا مۆرینۆی ڕاهێنەری مۆرینۆ تۆزێک ڕیتمی یارییەکەی خاوتر کردەوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئەنجامدا، بەڵام لە کۆتاییەکانی ئەو تایمەدا گۆڵێکی دیکەیان تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە سوودی یانەی شاهانە کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
AM:10:24:31/08/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه