دی زێربی بارودۆخی خراپە و لە ژێر فشارێکی زۆردایە.
وێستگە سپۆرت-
دوای ئەو مێرکاتۆ باشەی کە ئەنجامیشیدا بەڵام تۆتنهام تا بێت ئەنجامەکانی خراپتر دەبێت و دیزێربی ڕاهێنەری یانەکەش فشاری زیاتری دەچێت سەر.
یانەی تۆتنهام لە مێرکاتۆی هاوینەدا بە نزیکەیی 350 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی یاریزاندا سەرف کردووە کە ئەوانیش هەریەکە لە
(مەڕموش، ساڤینیۆ، ڕۆبێرتسۆن، هێرناندێز، سێنسی، تۆنالی، دۆبراڤکا، ڤان هایکی،... هتد) بەڵام ئەنجامەکانی بووەتە جێی سەرسوڕمان لای هەموان.
تۆتنهام بە سەرپەرشتی دی زێربی لەم وەرزەی خولەکەدا دوو یاری ئەنجامداوە هەردوو یارییەکە دۆڕاوە و 5 گۆڵی لێ تۆمار کراوە و هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە، وە لە ئێستادا لە ڕیزبەندی بیستەمی خولەکەدایە.
هەر بۆیە لە ئێستادا فشارەکانی سەر دی زێربی ڕاهێنەر زیاتر بووە و باس لەوە دەکرێت کە پێویستە چەندێکی تر بۆ ئەو ڕاهێنەرە سەرف بکرێت هەتا ئەنجامی باشی هەبێت؟!
دوو یاری داهاتووی تۆتنهام دژی نۆتینگهام فۆرێست لە دەرەوەی یاریگای خۆی و ئیڤەرتۆنە لە ناو یاریگای خۆیدا.
AM:10:58:30/08/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه