‌تۆتنهام دووەم یاری خولەکەی دۆڕاند و لیڤەرپولیش یەکسان بوو.

وێستگە سپۆرت-

لە پرێمەرلیگ یانەی تۆتنهام بەردەوامە لەسەر ئەنجامە خراپەکانی و بە ئەنجامی 2-0 بە نیوکاسڵ دۆڕا و یانەی لیڤەرپولیش لەگەڵ نۆتینگهامدا یەکسان بوو. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی پرێمەرلیگدا چەند یارییەک بە ڕێوەچوون.

سەرەتا لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری نیوکاسڵی کرد، یارییەکە تاڕادەیەک هاوسەنگییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 وە بە یەکسانی بۆ هەردوولا کۆتایی هات و لیڤەرپوڵ بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک توانی خاڵێک لە ڕکابەرەکانی وەربگرێت. 

لە یارییەکی تردا یانەی تۆتنهام لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری نیوکاسڵی کرد، تایمی یەکەمی یارییەکە هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە تایمی دووەمدا باڵانسی هێز بەلای نیوکساڵدا شکایەوە و لە خولەکەکانی 62 و 72دا دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی ماکپایس کۆتایی هات و تۆتنهامیش بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت. 

بەو ئەنجامانەش یانەی لیڤەرپوڵ خاوەنی دوو خاڵە و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی یانزەیەمی خولەکەدایە و نیوکاسڵ خاوەنی چوار خاڵە و لە پلەی سێیەمدایە ە شێوەیەکی کاتی و تۆتنهامیش خاوەنی هیچ خاڵێک نییە و لە دواین ڕیزبەندی خولەکەدایە. 


AM:10:32:30/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری