‌ئەرسناڵ لە گواستنەوەی ئەلڤارێز بێئومێد نەبووە.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەرسناڵ چوارەم ئۆفەری پێشکەشی ئەلڤارێز کرد بۆ ئەوەی لەو بارەدۆخە سەختەی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید هەیەتی دەربهێنێت، بەڵام یاریزانەکە ڕاستەوخۆ ڕەتیکردەوە. 

ڕۆژنامەی سپۆرت کەتەلۆنی لە نوێترین هەوڵیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئیدارەی یانەی ئەرسناڵ تاوەکو ئێستا چاودێری ئەو بارودۆخەی جولیان ئەلڤارێز دەکەن کە لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تێی کەوتووە و لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بێ ئومێد نەبووە. 

زۆرینەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە سەرەڕای ئەوەی کە لە پێشتردا سێ ئۆفەری ئەرسناڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام یانە لەندەنییەکە سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و چوارەم ئۆفەری خۆی پێشکەشکردووە، بەڵام ئەویش ڕەتکراوەتەوە. 

دەستەی پزیشکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە تازەترین هەوڵ لەسەر ئەلڤارێز ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە ئەلڤارێز توشی بارودۆخێکی دەروونی خراپ و خەمۆکییەکی سەخت بووەتەوە ئەوەش دوای ئەوەی کە ئیدارەکە ڕێگری لە چوونی دەکەن بۆ بارشەلۆنا و هاندەرانی یانەکەش لە یەکەم یاری ئەتلەتیکۆدا لە یاریگا وتافیان دژ بەو یاریزانە وتەوە. 

لە ئێستادا ئیدارەی یانەکە ئامادەییان دەربڕیوە کە ئەلڤارێز بە هەر یانەک بفرۆشن جگە لە بارشەلۆنا، وە ئەرسناڵ و بەم دوایانە مانچستەر سیتیش لە کێبڕکێدان بۆ سوود وەرگرتن لە باروودۆخی ئەلڤارێز و پەلکێشکردنی ئەو یاریزانە بۆ خۆیان. 





PM:12:00:29/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری