‌نەسر بردنەوەیەکی دیکەی بەدەستهێنا و ڕۆناڵدۆش گۆڵێکی تری تۆمارکرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ڕۆشەنی سعودیدا، یانەی نەسر توانی بە ئەنجامی 2-1 لە تەعاون بباتەوە و سێ خاڵی دیکە بەدەستبهێنێت.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ڕۆشەنی سعودیدا، یانەی نەسر میوانداری تەعاونی کرد. 

لە خولەکی 11 ی یارییەکەدا، تەعاونی میوان گۆڵێکی کردە دیاری بۆ نەسری خاوەن یاریگا، لە پاش ئەو گۆڵەوە کوڕانی پۆستیکۆگلۆ هەوڵی زۆری یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر و یەکلەدوای یەک لە کۆتا خولەکەکانی ئەو تایمەدا توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و ئە تایمە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات. 

لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 50 دا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکە گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ نەسر تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بەو ئەنجامە لە سوودی نەسر کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش یانەی نەسر بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە. 

بەو گۆڵەش ڕۆناڵدۆ کۆی گۆڵکانی گەیاندووەتە 978 گۆڵ و زیاتر نزیک بووەتەوە لە ڕیکۆردە مێژووییەکەی. 


AM:11:17:29/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری