مان سیتی لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە پرێمەرلیگ، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 4-1 لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و هالاندیش یەکەم دوو گۆڵی خۆی تۆمار کرد.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی پرێمەرلیگدا مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کریستاڵ پاڵاس.
ستیزنس هەر لە سەرەتای یارییەکەوە بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکی 17 دا ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمار کرد، دواتر هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵەی مانچستەر سیتی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە گەرمو گوڕییەکی زیاتری بە خۆیەوە بینی و خولەکی 54 بووە چرکەساتی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی مانچستەر سیتی بە پێی یاریزانی بەهرەمەندی یانەکە ڕەیان شەرقی، بەڵام کریستاڵ پاڵاس بە شێوەیەکی خێرا وەڵامی ئەو گۆڵەیان دایەوە و لە خولەکی 56 دا جیاوازییەکەیان کەمکردەوە، بەڵام کوڕانی ئینزۆ مارێسکا بەو ئەنجامە ڕازی نەبوون و لە خولەکەکانی 59 و 84 دا دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە سوودی مان سیتی کۆتایی هات.
ئێرلینگ هالاندی نەرویجیش یەکەم دوو گۆڵی خۆی لەم وەرزەدا تۆمار کرد و بوو بە یەکێک لەو یاریزانانەی کە لە ماوەی پێنج وەرزی یەکەمیاندا لە پرێمەرلیگ زۆرترین گۆڵ تۆمار بکەن.
AM:10:54:29/08/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه