‌مۆرینۆ " ئێمە پشوو وەر ناگرین و یەکسار دەست بە مەشقەکانمان دەکەینەوە".

وێستگە سپۆرت-

جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید " کیلیان ئێمباپێ یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە، هەر بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە". 

شەوی ڕابردوو لە دوای بردنەوەلەی ڕیاڵ مەدرید دژی سۆسیداد جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکاندا وتی، "ئێمە یارییەکی نایابمان کرد و بردمانەوە، وە هیچ پشوویەکیشمان نییە ڕاستەوخۆ دەست بە مەشقەکانمان دەکەین لە بەر ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە دژی مەلەگا یاریمان هەیە". 

مۆرینۆ وتیشی،"ئێمە کاری هەوڵێکی باشماندا، وە کارێکی ئاسان نییە تیپێک دروست بکەیت کە ئاوا بە خێرایی گەشە بکات، وە ئێمە ئەنجامماندا و لە دوو یاری سەرەتای خولەکەدا 6 خاڵەکەمان بەدەستهێنا". 

مۆرینۆ دەربارەی ئێمباپێ وتی، " بەڕاستی ئێمباپێ یاریزانێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە ڕاستە هاتریکی تۆمارکرد، بەڵام ئەوەی من لە ئێمباپێم دەوێت ئەوە نییە کە لە وەرزەکەدا 50 گۆڵ و 60 گۆڵ تۆمار بکات، بەڵکو دەمەوێت 40 گۆڵی تۆمار کردبێت و لەگەڵ ئەوەدا زۆرترین یارمەتی تیمەکەی دابێت". 

لە کۆتایی قسەکانیدا مۆرینۆ وتی،" من نامەوێت وەسف بکرێم و گۆرانیم بۆ بوترێتەوە، ڕاستە ڕاهێنەرێک کە ئەنجامی باشبێت زۆر باس دەکرێت، وە لێتان ناشارمەوە من هەر کە پێش ئەوەی بێمە یانەکە زیاتر لە خۆم بیرم لە ئەنجامەکان دەکردەوە، وە ئێستا هەستێکی خۆشم هەیە کە لە دەستپێکەکەدا ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە، هەوڵەدەین بەردەوامبین لەسەر ئەوە". 


AM:11:14:27/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌