ئێمباپێ لە یارییەکەی بەرامبەر سۆسیداد ڕیکۆردێکی تۆمارکرد.
وێستگە سپۆرت-
کیلیان ئێمباپێ لە یارییەکەی بەرامبەر سۆسیداد هاتریکی تۆمار کرد و ڕیکۆردێکی بە ناوی خۆیەوە نوسییەوە.
شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی سۆسیداد بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی 4-1 لێ بردەوە، لەو چوار گۆڵەدا کیلیان ئێمباپێ سێ گۆڵی تۆمار کرد و هاتریکی بۆخۆی نوسییەوە.
بەو سێ گۆڵە، کیلیان ئێمباپێ کۆی بەشداری گۆڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دا گەیاندا سەروو 100 بەشداری گۆڵ.
ئێمباپێ لە ساڵی 2024 ەوە پەیوەندی بە ڕایڵ مەدریدەوە کردووە و لە ماوەی دوو وەرزی ڕابردوو وە ئەو دوو یارییەی لەم وەرزەدا ئەنجامی داوە توانیویوەتی بە خێرایی بگاتە ئەو ڕیکۆردە لە بەشداری گۆڵە کە لە مێژووی یانەکەدا کەم یاریزان توانیویەتی بەو خێراییە بگاتە ئەو ژمارە بەشداری گۆڵە و ئەو ڕیکۆردەی تۆمارکردبێت.
ئەو هاتریکەی شەوی ڕابردوو تۆماریکرد، ئەوە شەشەم هاتریکی یاریزانە فەڕەنسییەکە بوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا، کە 3 هاتریکیان لە لالیگا بووە و 3 هاتریکیشی بە درێسی سپییەوە لە چامپیۆنسلیگ ئەنجامداوە.
AM:11:02:27/08/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه