ڕیاڵ مەدرید سۆسیدادی گۆڵباران کرد.
وێستگە سپۆرت-
لەلالیگا، یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی 4-1 لە سۆسیداد بباتەوە و سێ خاڵی دیکەی گرنگ بەدەستبهێنێت.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی ڕیاڵ سۆسیداد بووەوە.
لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمەوە کوڕانی مۆرینۆ باشتر دەرکەوتن و هەوڵێکی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیان دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون تاوەکو کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 40 دا توانی یەکەم گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات، دواتر و لە خولەکی 44 دا سۆسیداد گۆڵێکیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانیان چڕتر کردەوە و لە خولەکەکانی 60 و 68 و 80 دا سێ گۆڵی تریان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.
لە یارییەکەدا کیلیان ئێمباپێ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە چوار گۆڵەکەی ڕیاڵ مەدرید سێ گۆڵیان ئێمباپێ تۆماریکرد.
بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید ئێستا خاوەنی شەش خاڵە و بە بەهێزی دەستی بە خولەکە کردووە.
AM:10:53:27/08/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه