بارکۆلا نزیکە لە لیڤەرپوڵ.
وێستگە سپۆرت-
بارکۆلای هێرشبەری پاریس سانجێرمان نزیکە لە ڕێککەوتنی تەواو و پەیوەندیکردن بە یانەی لیڤەرپوڵەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دەیڤد ئۆرنیشتاینی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی بێت، یانەی لیڤەرپوڵ نزیکە لە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و بریکاری کارەکانی برادلی بارکۆلا، بۆ ئەوەی هێرشبەرەکە درێسی سوری لیڤەرپوڵ بپۆشێت.
ڕۆژنامەنوسەکە باس لەوەش دەکات کە گرێبەستەکەی بارکۆلا لەگەڵ لیڤەرپوڵدا بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و گرێبەستەکە تاوەکو ساڵی 2032 دا دەبێت لەگەڵ هێرشبەرە فەڕەنسییەکەدا.
لە پێشتردا، بارکۆلا خواستی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوڵەوە دوپاتکردبووەوە، وە یانەی لیڤەرپوڵیش دەیەوێت پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە گرێبەستەکە یەکلا بکاتەوە.
PM:01:04:26/08/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه