‌بارشەلۆنا تاوەکو ئێستا چارەنوسی دوو ئەستێرەی یانەکەی یەکلا نەکراوەتەوە.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بە نیازی فرۆشتنی دوو ئەستیرەی یانەکەیەتی و هەلسەنگاندن بۆ ئەو گرێبەستانە دەکات کە بۆ گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە پێی دەگات.

تاوەکو ئێستا چارەنوسی هەریەکە لە باڵدێی بەرگریکاری باڵی چەپ و کاسادۆی ناوەڕاستکاری یانەی بارشەلۆنا بە نادیاری ماوەتەوە، یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت ئەو دوو یاریزانە بفرۆشێت و داوای بڕە پارەیەکی زیاتر لەو گرێبەستانە دەکات کە پێی گەیشتوون. 

ڕۆژنامەی مارکا ئاماژە بەوە دەکات کە یانەی بارشەلۆنا دەیەوێت کاسادۆ لە سەروو 25 ملیۆنەوە بفرۆشێت، بەڵام ئەو یانانەی کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ کاسادۆدا بکەن ئەو پارەیە بە زۆر دەزانن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە. 

بەڕێوەبەری کارەکانی باڵدێش چاوەڕوانی ئەوەیە گرێبەستێکی بە بەهای سەروو 35 ملیۆنی بەدەست بگات بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە پێشکەشکردنی باڵدێ و ئیدارەی یانەکەش ڕازی بکات، بەڵام تاوەکو ئێتسا هیچ گرێبەستێکی بەو بڕەوە بەدەست نەگەیشتووە. 

هەر بۆیە تاوەکو ئێستا چارەنوسی ئەو دوو یاریزانە بە نادیاری ماوەتەوە کە ئایا لەم چەند ڕۆژەی لە بازاڕی گواستنەوە ماوە یانەکە ئەیان فرۆشێت یان دەمێننەوە. 




AM:11:17:26/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری