‌بارشەلۆنا لە یەکەم یاری خۆیدا ئێڵچێی گۆڵباران کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە پرێمەرلیگ، یانەی بارشەلۆنا لە یەکەم یاری و لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 5-0 لە ئێڵچێی بردەوە.

شەوی ڕابردوو لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی لالیگادا، یانەی بارشەلۆنا لە یاریگای ڤالێرۆ بووە میوانی یانەی ئێڵچێ. 

لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 14 دا ڕافینها بارشەلۆنای بە گۆڵێک پێش خست، بەڵام لە دوای ئەو گۆڵەوە یارییەکە سارد و سڕییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی تاوەکو لە کۆتایی ئەو تایمەدا کەریم ئادیامی یاریزانی نوێی بارشەلۆنا گۆڵێکی تری بۆ بارشەلۆنا تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە لەنسوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا کوڕانی هانسی فلێک باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 67 و 71 و 79 دا سێ گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی پنج گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا. 


PM:02:19:24/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری