‌لیڤەرپوڵ نەیتوانی یەکەم یاری بباتەوە و لەگەڵ نیوکاسلدا یەکسان بوو.

وێستگە سپۆرت-

لە پرێمەرلیگ، یانەی لیڤەرپوڵ لە یەکەم یاری خۆیدا بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ نیوکاسلدا یەکسان بوو.

شەوی ڕابردوو لە یەکێکی تر لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی پرێمەرلیگدا، یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای سانت جەیمس پارکدا بووە میوانی یانەی نیوکاسڵ. 

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی ماک پایس بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکەکانی سەرەتادا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا یارییەکە بەهزییەکی زۆرتری بە خۆیەوە بینی و هەردوو لا هەوڵ زۆری گۆڵ تۆمارکردنیان دەدا، لیڤەرپوڵ لە خولەکی 55 دا گۆڵی یەکەم و یەکسانیان تۆمار کرد، بەڵام دڵخۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و ویڵۆک لە خولەکی 57 دا نیوکاسڵی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم، لە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی خاوەن یاریگا زۆر هەوڵیاندا پارێزگاری لە ئەنجامی یارییەکە بکەن، بەڵام لە خولەکە زیادکراوەکانی تایمی دووەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ لیڤەرپوڵ هەژمار کرد و سۆبۆسلای بە سەرکەوتوانە لێدانەکەی جێ بەجێ کرد، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

بەو یەکسان بوونەش ئیستا هەردوو یانەکە خاوەنی خاڵێکن لە دەستپێکی وەرزەکەیاندا. 


PM:02:10:24/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری