مانچستەر یونایتد و تۆتنهام بە ئەنجامی خراپ دۆڕان.
وێستگە سپۆرت-
لە پرێمەرلیگ، مانچستەر یونایتد بە هاڵ سیتی دۆڕا و برینفۆرد بە ئەنجامێکی باش لە تۆتنهامی بردەوە.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی پرێمەرلیگدا، چەند یارییەکی دیکە ئەنجام دران.
سەرەتا یانەی مانچستەر یونایتد بووە میوانی هاڵ سیتی، دوور لە چاوەڕوانییەکان یاریزانانی هاڵ سیتی باشتر دەرکەوتن و هەر لە تایمی یەکەم و لە خولەکەکانی 17 و 38 دا بە دوو گۆڵ یارییەکەیان یەکلا کردەوە و تا کۆتایی یارییەکە بەو دووگۆڵە مایەوە.
لە یارییەکی تردا یانەی تۆتنهام بووە میوانی بریفۆرد، ئەم یارییەش بە پێچەوانەی پێشبینییەکانی شارەزایان بۆ ئاستی تۆتنهام لەم وەرزەدا، تۆتنهام زۆر خراپ دەرکەوت و بە ئەنجامێکی کارەساتبار و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بە برینفۆرد دۆڕا.
هەر لە هەمان شەودا ئیڤەرتۆن بە ئەنجامی 2-0 لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و ئیپسوەیچ تاونیش توانی بە ئەنجامی 2-1 لە سەندەرلاند بباتەوە و لیدزیش گۆڵێکی لە نۆتینگهام فۆرێست تۆمار کرد و یارییەکەی لێ بردەوە.
AM:10:46:23/08/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه