ئەرسناڵ بە بردنەوە دەستی پێکرد .
وێستگە سپۆرت-
لە پرێمەرلیگ، ئەرسناڵ توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە کۆڤێنتری سیتی بباتەوە و بە سێ خاڵەوە دەستی بە وەرزی نوێ کرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی پرێمەرلیگ و لە یەکەم یاری و دەستپێکی وەرزی نوێ یانەی ئەرسناڵ لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری کۆڤێنتری سیتی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ئەرسناڵ بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکی 15دا لە ڕێگای کای هاڤێرتزەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد و دوابەدوای ئەو گۆڵە و لە خولەکی 23 دا باکایۆ ساکا گۆڵی دووەمی بۆ تۆپچییەکان تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی ئارتێتا بە هەمان گوڕ و تینەوە بەردەوام بوون و لە خولەکی 49 دا گۆڵێکی دیکەیان لە ڕیگای ئۆدیگاردەوە تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بەو سێ گۆڵە لە سوودی ئەرسناڵ کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیش یانەی ئەرسناڵ یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی بەدەست هێنا.
AM:11:33:22/08/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه