مانچستەر سیتی هەوڵ بۆ ناوەڕاستکارێکی ڕۆما دەدات.
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر سیتی لە پاش ڕۆیشتنی ڕۆدری، هەوڵ بۆ ناوەڕاستکارێکی ڕۆما دەدا لە ئەگەری شکستهێنان لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئینزۆی ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی مانچستەر سیتی لە پاش ڕۆیشتنی ڕۆدری هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ناوەڕاستکاری چێڵسی دەستپێکردووە، بەڵام یانەی چێڵسی داوای 120 ملیۆن دەکەن لە بەرامبەر دەستبەردار بوون لە ئینزۆ.
یانەی مانچستەر سیتیش پێی وایە ئەو بڕە زۆرە بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئینزۆ و لە ئێستادا کۆنێی ناوەڕاستاکری یانەی ڕۆمای دیاریکردووە بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنگرەوەی ڕۆدری، لەبەر ئەوەی یانەکە ئەوەیان بۆ پشتڕاست بووەتەوە کە دەتوانن لە 50-55 ملیۆندا گرێبەستی کۆنێ بۆ خۆیان یەکلا بکەنەوە.
ئیدارەی یانەکە پێیان وایە کە یانەکەیان زۆر پێویستە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە ئیرتیکازێک بگوازنەوە لەبەر ئەوەی کێبڕکێکردنی خول و پاڵەوانییەتییەکان تەنها بە هەبوونی ئیڵۆت ئەندەرسۆن و کۆڤاچیچ ناکرێت.
PM:12:35:20/08/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه