‌بارشەلۆنا لە گواستنەوەی ئەلڤارێز کشاوەتەوە و ڕێککەوتنی لەگەڵ یاریزانێکی تردا ئەنجام داوە.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا دوای زنجیرەیەک هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ کشایەوە و هێرشبەرێکی خولی بەلجیکی کردووەتە ئامانج. 

خۆزێ ئەلڤارێزی ڕۆژنامەنوسی نزیک لە بریکاری کارەکانی ئەلڤارێز بڵاوی کردووەتەوە کە "چیرۆکەکە کۆتایی هات، بارشەلۆنا لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەلڤارێز کشایەوە”. 

ئەوە لە کاتێکدایە یانە کەتەلۆنییەکە ماوەیەکی زۆرە گرێبەستی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییەی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت هەر چۆنێک بێت گرێبەستەکە بۆ خۆی یەکلا بکاتەوە، هەرچەندە ئەلڤارێز خۆی چەند جارێک بە ئیدارەی یانەی ئەتلەتیکۆی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات و پەیوەندی بە بارشەلۆناوە بکات بەڵام یانەکە
ڕێگربوون، بەڵام یانەی بارشەلۆنا دوێنی بڕیاری داوە دەست لەو گرێبەستە هەڵبگرێت. 

ڕۆژنامەی دیپۆرتیڤۆش لە پێشوتردا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە یانەی بارشەلۆنا ڕێککەوتنی زارەکی لەگەڵ نیکۆڵۆ تریسۆڵدی هێرشبەری کوڵب بروجی بەلجیکیدا ئەنجام داوە و لە ئەگەری شکست هێنان لە گواستنەوەی ئەلڤارێزدا ڕاستەوخۆ ئەو هێرشبەرە تەمەن 21 ساڵە دەگوازنەوە. 

لە ئێستادا یانەی بارشەلۆنا دەیەوێت لە زووترین کاتدا گرێبەستی هێرشبەرێک بۆ خۆی یەکلا بکاتەوە لەبەر ئەوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان تاوەکو سەرەتاکانی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و دوای ئەو ماوە دادەخرێت.


AM:11:08:19/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری