‌ئەلڤارێز تەنها بارشەلۆنای دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەرسناڵ گرنگی بە بارودۆخی ئەلڤارێز لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید داوە و هەوڵیانداوە ئەو یاریزانە بگوازنەوە لەندەن. 

پێگەی ESPN ی ئەرجەنتینی لە هەواڵێکیدا ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە یانەی ئەرسناڵ و بەتایبەت خودی ئارتێتای ڕاهێنەر خۆی پەیوەندیان بە ئەلڤارێزەوە کردووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگوازنەوە ڕیزەکانیان وە ئەرتێتا پێی ڕاگەیاندووە کە ئەو دەبێتە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی پێکهاتەکەی بەڵام ئەلڤارێز ڕەتیکردووەتەوە بچێتە ئەو یانەیە و وتویەتی کە ئەو تەنها بارشەلۆنای دەوێت. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە خۆزێ ئەلڤارێزی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی بڵاویکردووەتەوە کە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیە کە ئەلڤارێز بفرۆشێت بە هەر یانەیەک جگە لە یانەی بارشەلۆنا. 

واتا بە پێی قسەی ڕۆژنامەنوسەکە بێت گەر شەخسی ئەلڤارێز بە گرێبەستی ئەرسناڵ ڕازی ببوایە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لاری نەبوو لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بەو یانەیە. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەلڤارێز چەند جارێک بە ئیدارەی یانەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕێگەی بدەن پەیوەندی بە یانەی بارشەلۆناوە بکات و ئیداەرەکەش داواکەیان ڕەتکردووەتەوە، وە یاریزانەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکەی بۆ ئامادەکارەییەکانی وەرزی نوێ. 


AM:11:18:18/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌