‌دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ڕۆدری پەیوەندی بە بارشەلۆناوە کرد.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا دوای هەوڵدانێکی زۆر و چاوەڕوانی، لە کۆتاییدا توانیان گرێبەستی ڕۆدری بۆخۆیان یەکلا بکەنەوە.

لە پاش ڕاگەیاندنی گرێبەستی کانسێلۆوە فابریزیۆ ڕۆمانی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ڕایگەیاند کە ڕۆدری بووە بە یاریزانی بارشەلۆنا و ڕێککەوتنی کۆتاییش کراوە لە نێوان هەردوو یانەکەدا. 

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە کە یانەی بارشەلۆنا زۆر پێداگر بوون لەسە یەکلا کردنبەوەی ئەم گرێبەستە و بە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانیان بینوە بۆ دەستپێکردنی وەرزێکی باش و نایاب. 

جێرارد ڕۆمێرۆی ڕۆژنامەنوسیش ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆدری ئەمڕۆ گەشتی بارشەلۆنا دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ڕێکارەکانی پەیوەندیکردن بە بارشەلۆنا و پشکنینە پزیشکییەکان و واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی. 

ڕۆدری لە ساڵی 2019  لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندیکرد بە مانچستەر سیتییەوە و لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەیدا وەکو یاریزانی مانچستەر سیتی توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ببێتە یەکێک لە متمانە پێکراوترین یاریزانەکانی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر سیتی.  



AM:10:49:17/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌