‌کانسێلۆ پەیوەندی بە بارشەلۆناوە کردەوە.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا گرێبەستی جواو کانسێلۆی بەرگریکاریان کرد بە هەمیشەیی و لە یانەی هیلالەوە یاریزانەکەیان گواستەوە. 

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی متمانە پێکراو لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا ئاماژەی بوەوکرد، کە یانەی بارشەلۆنا دووبار جواو کانسێلۆی گواستەوە ڕیزەکانی یانەکەی و بەم نزیکە کانسێلۆ دەگاتەوە بارشەلۆنا بۆ واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی. 

کانسێلۆ لە وەرزی ڕابردوودا و لە ناوەڕاستی وەزەکەوە بەشێوەی خواستن ڕووی لە یانەی بارشەلۆنا کرد و لەو ماەیەدا توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ببێتە جێی سەرنجی هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەکە، وە لە کۆتایی وەرزەکەدا ماوەی خواستنەکەی لە یانەی بارشەلۆنا کۆتایی هات و گەڕایەوە یانەی هیلال. 

بەڵام بەرەبەیانی دوێنی هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە کانسێلۆ بە ڕەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هیلالدا هەڵوەشاندووەتەوە و بووە بە یاریزانێکی ئازا، بەو شێوەیەش ڕێگای بۆ گەڕانەوە بۆ بارشەلۆنا بە گرێبەستێکی هەمیشەیی خۆشتر کرد. 

هەر شەوی ڕابردوو فابریزیۆ گەڕانەوەی یاریزانەکەی بۆ بارشەلۆنا ڕاگەیاند و تاوەکو ئێستا باس لە نرخ و پاداشتی کانسێلۆ نەکراوە بەڵام بە پێیەی کە یاریزانێکی ئازاد بووە ڕەنگە بە کەمترین نرخ و ئاسانترین شێوە گەڕابێتەوە بارشەلۆنا. 


AM:10:39:17/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌