دواین بەرەوە پێش چوونەکانی گرێبەستی ڕۆدری.
وێستگە سپۆرت-
بارشەلۆنا سێیەم گرێبەستی خۆی پێشکەش بە مانچستەر سیتی دەکات لە بەرامبەر دەستبەردار بوون لە ڕۆدری.
ڕۆژنامەی مارکا باس لەوە دەکات کە لە پاش ئەوەی بارشەلۆنا لە ماوەکانی ڕابردوو دوو گرێبەستی پێشکەشی مانچستەر سیتی کرد و شکستی هێنا کە یەکێک لە گرێبەستەکانی 50 ملیۆن بوو وە گرێبەستێکی تریان 60 ملیۆن بوو، ئێستا یانە کەتەلۆنییەکە خەریکی ئەوەیە بە گرێبەستی سێیەم و بە بەرزکردنەوەی بەهای گرێبەستەکە ڕۆحدری لە سوودی خۆی یەکلا بکاتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گرێبەستی سێیەمی بارشەلۆنا بۆ گواستنەوەی ڕۆدری 70 ملیۆن و چەند ملیۆنێک پاداشت دەبێت و لە گفتوگۆی بەردەوامدا دەبن تا بتوانن لە وەرزی نوێوە درێسی سور و شین لە بەری ڕۆدری بکەن.
مارکا باس لەوە دەکات کە دیکۆ دەیەوێت بە خێرای ئەو گرێبەستە یەکلا بکەنەوە لەبەر ئەوەی ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە کەمی ماوە و جیا لە ڕۆدری بارشەلۆنا دەبێت گرێبەست لەگەڵ سەرەڕمێکدا بکات و گرێبەستی کانسێلۆش یەکلا بکاتەوە، وە هەر یەکە لە کاسادۆ و هیکتۆر فۆرت بفرۆشێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ و بەیانی بە تەواوی چارەنوسی ڕۆدری بە هاتن و نەهاتن بۆ بارشەلۆنا یەکلا ببێتەوە.
AM:11:20:16/08/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه