فێران تۆرێس بوو بە یاریزانی پاریس سانجێرمان.
وێستگە سپۆرت-
فێران تۆرێسی یاریزانی یانەی بارشەلۆنا ڕووی کردە یانەی پاریس سانجێرمان و لە وەرزی نوێدا درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی بڵاویکردەوە کە هەردوو یانەی بارشەلۆنا و پاریس سانجێرمان لەسەر گرێبەستێکی 50 ملیۆنی ڕێککەوتوون بۆ گواستنەوەی فێران تۆرێس بۆ یانە پاریسییەکە.
ئەوەش کە هەردوو یانەکە مەوەیەکی زۆر بوو زنجیرە کۆبونەوە و گفتوگۆیەکی بەردەوامیان کرد هەتا گەیشتنە ڕێککەوتن، وە یاریزانەکەش پێداگر بوو لەسەر ئەوەی کە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بکات و خەونی منداڵی بووە بە درێسی ئەو یانەیەوە یاری بکات.
فابریزیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە کە چەند ڕۆژێکە تۆرێس لەگەڵ یانەی بارشەلۆنادا ڕاهێنان ناکات و ئەمڕۆ و سبەی گەشتی پاریس دەکات بۆ واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی.
فێران تۆرێس لە زستانی ساڵی 2022 دا لە بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مانچستەر سیتییەوە پەیوەندی بە یانەی بارشەلۆناوە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیەدا توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، وە یاریزانەکە لە مۆندیالی ڕابردوو توانی ئاستێکی نمونەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشکەش بکات و رۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لە پاڵەوان بوونی هەڵبژاردەی نیشتیمانیدا، بە تایبەت دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا تراکە گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردکەی بەسەر ئەرجەنتیندا تۆمارکرد.
AM:10:44:15/08/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه