پاریس لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە و بووە پاڵەوان.
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمان توانی جامی سۆپەری ئەوروپا لە ئەستۆن ڤێلا بباتەوە و ببێتە پاڵەوان.
شەوی ڕابردوو یاریگای ڕیدبۆڵ لە وڵاتی ئوستورالیا بووە شانۆی ڕووبەڕووبونەوەی هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی چامپیۆنسلیگی وەرزی ڕابردوو و ئەستۆن ڤێلای پاڵەوانی یۆرۆپالیگ و یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئەوروپایان ئەنجام دا .
لە تایمی یەکەمدا یانە پاریسییەکە باڵادەستتر دەرکەوتن و لە خولەکی 20 دا کڤاراسخیلیا، گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام یاریزانانی ئەستۆن ڤێلا کۆڵیان نەدا و لە خولەکی 45 ی ئەو تایمەدا لە لایەن ماجۆی یاریزانی لاوی یانەکەیانەوە ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە و ئەو تایمە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی ئینریکی ڕاستەوخۆ بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و لە خولەکی 61ی ئەو تایمەدا بە ئەسیستی عوسمان دیمبێڵی، دێزێری دووێ گۆڵی دووەمی یانە پاریسییەکەی تۆمار کرد و ئەو ئەنجامە بوو بە ناسنامەی یارییەکە، سەرەنجام یانەی پاریس بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بردەوە.
بەو بردنەوەیەش یانەی پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی سۆپەری ئەوروپا بۆ دووەمجار لەسەر یەک و لە مێژووی خۆیدا.
PM:07:12:13/08/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه