بارشەلۆنا بۆ ماوەیەکی درێژ لە تواناکانی یاریزانێکی بێبەش دەبێت.
وێستگە سپۆرت-
یاریزانێکی بارشەلۆنا بەهۆی پێکانەوە ماوەی 6-7 مانگ لە یانەکە دادەبڕێت.
ڕۆنی بارداخچی یاریزانی یانەی بارشەلۆنا، لە مەشق و ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی یانەکەی بۆ وەرزی نوێدا توشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە.
لە پاش ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوت کە بەرداخچی ماوەی 6-7 مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان لە ماوەکانی ڕابردوودا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە یانەی بارشەلۆنا نیازی فرۆشتنی بەرداخچی هەیە و چەند گرێبەستێکیشیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەشکراوە، وە دەیانەوێت هەڵیان بسەنگێنن.
بەرداخچی ساڵی ڕابردوو لە یانەی کۆبنهاگنەوە بە بەهای 2.5 ملیۆن پەیوەندی بە بارشەلۆناوە کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیبوو ببێتە جێی متمانەی هانسی فلیک و پێگەی خۆی لە یانەکەدا جێگیر بکات.
AM:11:56:11/08/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه