مۆرینۆ بە چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی وتووە کە لە پلانەکانیدا نین بۆ وەرزی نوێ.
وێستگە سپۆرت-
خۆزێ مۆرینۆ بە چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی وتووە کە لە پلانەکانی وەرزی نوێیدا نین و ئەتوانن بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن پێش داختنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە.
ڕۆژنامەی ئاس لە نوێترین هەواڵیدا باس لەوە دەکات کە خۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هەر یەکە لە ئیندریک و ئەسێنسیۆ و کاماڤینگای ڕاگەیاندووە کە لە پلانەکانی وەرزی نوێیدا نین و بڕیاری ڕۆیشتن یان مانەوەیان لای خۆیانە، وە ڕێگری ڕۆیشتنیان لێ ناکات.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە مۆرینۆ لە سەرەتای دەستبەکار بونیدا گرنگی بە ئیندریک دەدا و بە یانەکەی ڕاگەیاندبوو کە هەر گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی ئیندریک پێشکەش بە یانەکە کرا دەستبەجێ ڕەتی بکەنەوە، بەڵام لە دوای گواستنەوەی کارلۆس ئیسپی یەوە لە ئێستادا ئیندریکیش لەلایەن ڕاهێنەرە پرتوگالییەکەوە خراوەتە لیستی ئەو یاریزانانەی کە لە پلانەکانی وەرزی داهاتوودا نین.
ئاس باس لەوەش دەکات کە مۆرینۆ بە شێوەیەکی گشتی ڕای گەیاندووە کە حەزی بە یاریزانی زۆر نییە لە لیستەکەیدا و دەیەوێت بە سکوادێکی 20 یاریزانییەوە تەواوی وەرزی داهاتوو کۆتایی پێ بهێنێت.
مۆرینۆ لە هاوینی ئەمساڵدا دووبارە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد و وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەکە دەستبەکار بوو، وە ئامادەکارییەکی چڕ و پڕی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا ڕیاڵ مەدریس بخاتە سەر ڕێچکەی نازناوەکان.
AM:11:13:10/08/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه