‌هانسی فلیک “ئاراوخۆ یاریزانێکی نایاب بوو بەڵام لەگەڵ ئێمە نەدەگونجا”.

وێستگە سپۆرت-

هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا،”ئاراوخۆ یاریزانێکی خێرایە و خاوەنی توانایەکی جەستەی باشە، هیوام وایە لەگە لیڤەرپوڵدا ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات”.

لە پاش پەیوەندیکردنی ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری بارشەلۆنا بە لیڤەرپوڵەوە هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا دەربارەی ئەو یاریزانە وتی،”پێم وایە رۆناڵد کەسێکی مەزنە و یاریزانێکی تایبەتە، بەڵام شێوازی ئێمە و شێوازی یاریکردنمان کەمێک جیاوازە”.

ڕاهێنەرەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی،”وابزانم ئەو دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە، ئەم بەیانییە لە کاتی ماڵئاوایی بینیم و وابزانم زۆر دڵخۆش بوو. لیڤەرپوولیش یانەیەکی مەزنە".

هانسی فلیک لە درێژەی قسەکانیدا دەربارەی ئاراوخۆ وتی،”
"بەڕاستی بەداخەوە نەمانتوانی بەو شێوەیە بەکاری بهێنین کە من دەمەوێت”.

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە وتی،”لە تۆپی پێدا گۆڕانکاری شتێکی ئاساییە و ئەبێت قبوڵی بکەین وە هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازم”. 




PM:01:36:09/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری