‌بارشەلۆنا دۆخی گرێبەستکردنی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ڕۆدریدا ئاڵۆزتر دەکات.

وێستگە سپۆرت-

یانەی بارشەلۆنا هەوڵ بۆ گواستنەوەی ڕۆدری دەدات و گفتوگۆی دەستپێکردووە. 

ڕۆژنامەی زە ئەتڵەتیک لە تازەترین هەوڵیدا ئاماژە بەوە دەکات کە یانەی بارشەلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڕۆدری دەستپێکردووە و کێبڕکێی ڕیاڵ مەدرید دەکات. 

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یانە کەتەلۆنییەکە گفتوگۆکانی لەگەڵ بریکارەکەی ڕۆدریدا دەستپێکردووە و دەیانەوێت بە زووترین کات دەستپێشخەری بکەن و ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە پەلکێشی ڕیزەکانیان بکەن. 

زە ئەتڵەتیک دەشڵێت، کە بارشەلۆنا بە پرۆژەکەی سەرنجی ڕۆدری بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە و ڕۆدریش بە گرنگییەوە سەیری ئەگەرەکانی پەیوەندیکردەن بەو یانەیەوە دەکات، ئەویش لەبەر ئەوەی چیتر بتوانێت لە یانەیەکیش لەگەڵ هاوکارە ئیسپانییەکانیدا بەردەوام بێت کە توانیان جامی جیهانی 2026 بەدەستبهێنن. 

چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو بە تەواوی چارەنوسی ڕۆدری یەکلا ببێتەوە و دەرەنجامی کلاسیکۆی نێوان دوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا لەسەر ڕۆدری بەدیار بکەوێت. 



PM:02:16:06/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری