‌سەڵاح پەیوەندی بە ترابزۆن سپۆرەوە کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی ترابزۆن سپۆر محەمەد سەڵاحی هێرشبەری پێشوی یانەی لیڤەرپوڵی گواستەوە ڕیزەکانی. 

محەمەد سەڵاحی میسڕی وەکو یاریزانێکی ئازاد تاوەکو هاوینی 2028 پەیوەندی بە یانەی ترابزۆن سپۆری تورکیەوە کرد.

گرێبەستەکەی ترابزۆن لەگەڵ سەڵاحدا دوای کێبرکێیەکی زۆر لەگەڵ یانەی بێشکتاشی هەمان وڵاتدا هات کە لە پێشتردا چەند سەرچاوەیەکی تورکی ئاماژەیان بەوە کردبوو کە سەڵاح و بێشکتاش لەسەر مەرجەکانی یاریزانەکە ڕێککەوتوون، بەڵام ترابزۆن بە زووی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکرد و گواستنەوەی سەڵاحی کردە سوپرایزێک لە بازاڕی گواستنەوەدا بۆ هاندەرانی یانەکەی.

سەڵاح موچەی ساڵانەکەی لە یانەی ترابزۆن سپۆر 17 ملیۆن یۆرۆ دەبێت بۆ هەر ساڵێک و بڕیارە درێسی ژمارە 11 ی ئەو یانەیە بپۆشێت. 

سەڵاح بۆ ماوەی 8 وەرز لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵدا بەردەوام بوو وە ئامارەکانی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا بو جۆرێک بوو کە لە یانەی لیڤەرپوڵ نازناوی king پاشایان لە یاریزانەکە نابوو، بەڵام دواجار وەرزی ڕابردوو بڕیاری دا کە کۆتا وەرزیەتی لەگەڵ لیڤەرپوڵدا. 


AM:11:59:05/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری