بێرناردۆ سێلڤا “ دڵخۆشم کە هاتوومەتە باشترین یانەی جیهان”.
وێستگە سپۆرت-
بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی نوێی ڕیاڵ مەدرید” کاتێک ئۆفەری ڕیاڵ مەدریدم پێ گەیشت بە بێ بیرکردنەوە وتم بەڵێ، لەبەر ئەوەی پەیوەندیکردن بە باشترین یانەی مێژووەوە پێویستی بە بیرکردنەوە نییە”.
برناردۆ سێلڤای پرتوگالی و یاریزانی پێشووی مانچستەر سیتی بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن ڕیاڵمەدریدەوە وەکو یاریزانی نوێی یانەکە ناسێنرا.
یاریزانەکە لە چاوپێکەوتنێکدا باس پەیوەندیکردنی بە یانەی شاهانە و هەستی خۆی دەکات و دەڵێت” من زۆر دڵخۆشم، چەند خۆشە کە لێرە بیت، چەند خۆشە کە لە بێرنابیۆ یاری بکەیت، من زۆرجار بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریمکردووە، هەر ئەوکات هەست دەکەیت ڕیاڵ مەدرید چ یانەیەکە”.
بێرناردۆ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت”ئەو کاتەی ئۆفەر یانەکەم پێ گەیشت بە بێ بیرکردنەوە وتم بەڵێ لەبەر ئەوەی پەیوەندیکردن بە باشترین یانەی مێژووەوە بیرکردنەوەی ناوێت، ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ من ".
لە کۆتایی قسەکانیدا بێرناردۆ وتی،”دڵنیام یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید خەونی هەموو یاریزانێکە، لەبەر ئەوەی بێ شک و گومان باشترین یانەی میژووە”.
PM:02:33:04/08/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه