‌گۆنزالۆ گارسیا بوو بە یاریزانی فوڵهام.

وێستگە سپۆرت-

یانەی فوڵهامی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری ڕیاڵ مەدریددا ڕاگەیاند. 

گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ و ئەکتیڤ کردنی بڕگەی پاداشتەکان لە گرێبەستەکەیدا، ڕووی لە یانەی فوڵهامی ئینگلیزی کرد. 

لە گرێبەاتەکەی گارسیا لەگەڵ فوڵهامدا یانەی ڕیاڵ مەدرید %30ی مافی فرۆشتن و هاوتای گرێبەستی ئەو یاریزانەی لەگەڵ هەر یانەیەکی تردا داناوە، واتا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەکرێ لە داهاتوودا قازانجی تری مادی بکات لە گرێبەستی گارسیا لەگەڵ هەر یانەیەکی تردا. 

گارسیا لە پاش پەیوەندیکردنی بە فوڵهامەوە وتی، "پێویستە سوپاسی ئاربێلوا بکەم بۆ ئەو متمانەیەی کە پێم بەخشیووم و داوای لە یانەی فوڵهام کرد کە گرێبەستم لەگەڵ ئەنجام بدەن و من زۆر زۆر خۆشحاڵم کە پەیوەندیم بە فەڵهامەوە کردووە و بە پەرۆشم بۆ دەستپێکردنی خولەکە.

گارسیا لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بەر لە ڕیاڵ مەدرید یاری بۆ هیچ یانەیەکی تر نەکردووە و لە ئەکادیمیای یانەی شاهانەوە (کاستیا) دەستی بە یاریکردن کردووە و دواتر سەرخراوە بۆ تیمی یەکەمی یانەکە، واتا پەیوەندیکردنی گارسیا بە فوڵهامەوە ئەزموونێکی زۆر گەورە و نوێ دەبێت بۆ ئەو یاریزانە .  


PM:02:24:04/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری