‌ڤینیسۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕێکناکەوێت و داوای زیاد کردنی موچەکەی دەکات.

وێستگە سپۆرت-

ڤینیسۆس و ڕیاڵ مەدرید لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە، بەڵام یانەکە بە مەرجەکانی ڤینی ڕازی نییە و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ڕۆژنامەکانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ڤینیسۆس لە ئێستادا دوو بژاردەی خستۆتە بەردەستی یانەکەی کە یەکێک لەوانە بۆ جێ بە جێ بکەن ئینجا ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بریکاری کارەکانی ڤینیسۆس بە کارگێڕی ڕیاڵ مەدریدی وتووە یان دەبێت موچەی ساڵانەی یاریزانەکە بەرز بکەنەوە کە ئیستا 18 ملیۆنە بۆ هەر ساڵێک، یان مافی پاداشت وەرگرتنی بەکارهێنانی وێنە و ڤیدیۆیەکانی لە کاری براندینگ و ڕیکلامدا زیاتر بکەن. 

بریکاری یاریزانەکە ئەوەی بە یانەکە ڕاگەیاندووە کە لە سەرو بەندی مۆندیالدا ڤینی دووەم یاریزان بووە کە زۆرترین ئۆفەری لە لایەن براند و کۆمپانیا ناودارە جیهانییەکانەوە پێگەیشتووە بۆ کاری ڕیکلام و بازرگانی، وە بە یانەکەی وتووە کە یاریزانێکی ئاوا جیهانی و گرنگ ئەبێت دەستکاری موچە و پاداشتە داراییەکانی بکریت ئەگەر نا لە یانەکە دەڕوات. 

شەوی ڕابردوو چەند ڕۆژنامەیەک ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە ڤینی لە یانەکەی بی ئومێد بووە و لەسەر سەرجەم مەرجە کەسییەکانی لەگەڵ یانەی ئەرسناڵدا ڕێککەوتووە و جێهێشتنی یانەی شاهانە لەلایەن ڤینیسۆسەوە نزیکە. 

ڤینی لە ئێستادا موچەی ساڵانەکەی 18 ملیۆن و نیوە کە ئەمە دووەم بەرزترین موچەیە لە یانەکە. 


AM:10:58:01/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌