‌لیڤەرپوڵ لە یەک کاتدا خواستی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ دوو یاریزانی پاریس هەیە.

وێستگە سپۆرت-

نوێنەری یانەی لیڤەرپوڵ گەشتی فەڕەنسایان کردووە بۆ دەستپێکردنی دانوستانی جدی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرماندا بۆ گواستنەوەی برادلی بارکۆلا.

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە یانەی لیڤەرپوڵ دوای بێهیوابوون لە گواستنەوەی یان دیۆماندی، نوێنەری خۆیان ناردووە بۆ فەڕەنسا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانەیەدا سەبارەت بە بارکۆلا. 

یانەی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت بە بەردێک دوو چۆلەکە بکوژن و لە گفتوگۆکانیاندا باس لە گواستنەوەی زەبارنی بەرگریکاری ئەو یانەیەش بکەن بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز. 

لە ماوەکانی ڕابردوودا سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکرایان کرد کە بارکۆلا نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە نوێ بکاتەوە و پێی ڕاگەیاندوون کە خواستی جێهێشتنی یانەکەی هەیە، وە چەند سەرچاوەیەکی بەریتانیش ئەوەیان بڵاوکردەوە کە یاریزانە فەڕەنسییەکە دڵی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ لێدەدات. 

چەند کاتژمێری داهاتوو بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستی بارکۆلا گرنگ دەبێت لەلایەن یانەکەی ئینگلتەراوە ئایا ئەو یاریزانە دەگوازنەوە پرێمەرلیگ یاخود نا. 



AM:11:36:28/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌