‌هانسی فلێک بەرگریکاری نوێی ناوێت.

وێستگە سپۆرت-

هانسی فلێک باوەڕی بە تواناکانی بەرگریکارەکانی ئێستای یانەکەی هەیە و نایەوێت پەلە لە هێنانی بەرگریکاری نوێدا بکات. 

ڕۆژنامەی مۆندۆ لە هەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە هانسی فلێک باوەڕی بە تواناکانی جێرارد مارتین و کۆبارسێ و ئاراوخۆ و ئیریک گارسیا هەیە کە ئەرکەکانیان لە دڵی بەرگریدا بە باشی جێبەجێ بکەن و لە ئەگەری پێویستدا جول کۆندێش وەک دەتوانێت لە دڵی بەرگریدا بە باشی مامەڵە بکات. 

وە ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە هانسی فلێک بە وردی چاودێری تواناکانی ئەلڤارۆ کۆرتێسی بەرگریکاری ئەکادیمیای یانەکە دەکات و یاریزانەکە نزیکە لەوەی متمانەی تەواوی ڕاهێنەرەکە بەدەستبهێنێت. 

هەر بۆیە ڕاهێنەرەکە پەلە ناکات لە گواستنەوەی یاریزانی نوێدا تا ئەو کاتەی یەکێک لە بەرگریکارەکانی یانەکە بڕیاری ڕۆیشتن لە یانەکە دەدەن، ئەو کات ویستی گواستنەوەی بەرگریکارێک بە یانەکەی دەڵێت و داوای گواستنەوەی نوێ دەکات. 


PM:12:15:26/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌