باشترینەکانی مۆندیالی 2026 دیاریکران.
وێستگە سپۆرت-
لە دوای پاڵەوان بوونی ئیسپانیا، باشترینەکانی مۆندیالی 2026یش دیاریکران و پشکی شێر بەر یاریزانانی ئیسپانیا کەوت.
شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە پاڵەوانی جیهان، باشترینەکانی مۆندیالەکەش دیاریکران، کە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا زۆرینەی خەڵاتە تاکە کەسییەکانیان بردەوە و بوونە باشترین.
دیاریکردنی باشترینەکان بەم شێوەیە بوو:
ڕۆدری، ناوەڕاستکاری ئیسپانی وەکو باشترین یاریزانی مۆندیالەکە دیاریکرا.
کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، بوو بە گۆڵکاری مۆندیالەکە و خەڵاتەکەی بردەوە.
ئۆلیسێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، وەکو ئەسیستکاری مۆندیالەکە دیاریکرا.
کۆبارسی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالەکەی پێبەخشرا.
ئۆنای سیمۆن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، وەکو باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالەکە دیاریکرا.
دیلا فۆنتێ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، وەک باشترین ڕاهێنەری مۆندیالەکە دیاریکرا.
بەو شێوەیەش پشکی شێری باشترینەکانی مۆندیالەکە بەر پاڵەوانی جیهان کەوت.
PM:10:33:20/07/2026
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه