زیدان بوو بە ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
وێستگە سپۆرت-
زینەدین زیدان وەکو ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕاگەیەندرا و لە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالەوە دەستبەکار دەبێت.
فابریزۆی ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی لە نوێترین هەواڵدا ڕایگەیاند کە دیدییە دیشامپ لە پاش کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2026 ەوە دەستبەرداری پۆستی ڕاهێنەرایەتی فەڕەنسا دەبێت و زینەدین زیدان وەکو ڕاهێنەری نوێ دەستبەکار دەبێت.
فابریزیۆ ئەوەیشی ڕاگەیاند کە زینەدین زیدان بە هەموو مەرجەکانی هەڵبژاردەکە ڕازی بووە و هەڵبژاردەکەش ئامادەییان دەربڕیوە بەرامبەر هەر مەرجێکی ڕاهێنەرەکە لە پێناو ئەوەی زیدان وەک ڕاهێنەرێکی نوێ دۆخی هەڵبژاردەکە بباتە قۆناغێکی باشتر.
ئەوە لە کاتێکدایە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ژمارەیەکی گرێبەستی زۆری یانەکان گەیشتە دەستی زیدان بۆ ئەوەی بیکەن بە ڕاهێنەری نوێی یانەکانیان، بەڵام زیدان سەرجەمیانی ڕەتکردەوە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئامانجی داهاتووی تەنها ڕاهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە.
فەڕەنسا لەم مۆندیالەدا نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی و ببێت پاڵەوان و لەسەر دەستی ئیسپانیا لە قۆناغی چوار تیپی دۆڕا، وە ئەمشەو ڕووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم هەر بۆیە دیشامپ بڕیاری دەستبەردار بوونی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی دا و زیدان بوو بە ڕاهێنەری نوێ.
PM:03:14:18/07/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه