ڕووبەڕووبونەوەی ئینگلتەرا و ئەرجەنتین تەنها یارییەکی تۆپی پێ نییە.
وێستگە سپۆرت-
هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئینگلتەرا دژ بە یەک پێشینەیەکی مێژووییان هەیە و ململانێیەکی توندیان لە نێواندا هەیە.
لە مێژوودا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە چەند شێوازێک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و لە تۆپی پێشدا ئەو ململانێ توندە ڕەنگی داوەتەوە، هەر بۆیە ڕووبەڕووبونەوەکەی سبەینێان تەنها یارییەکی تۆپی پێی ئاسایی نابێت لە قۆناغێکی مۆندیالدا، بەڵکو تێکەڵەیەک دەبێت لە ململانێی سیاسی و مێژووی و وەرزشی کە چاوەڕوان دەکرێت بەو هۆیەوە یارییەکی بەهێز و ململانێیەکی توند لە نێوان هەردولادا ببینرێت.
سەرەتای ناکۆییەکانی لە مۆندیالی 1966 ەوە دەستی پێکرد کاتێک ناوبژیوانی یارییەکە کاپتنی هەڵژاردەی ئەرجەنتینی بە کارتی سوور کردە دەرەوە بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە بە تەواوی یاریکا بەجێ بهێڵێت، ئەمەش وای لە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نەیههێشت یاریزانەکانی درێس لەگەڵ یاریزانانی ئەرجەنتیندا بگۆڕنەوە و یاریزانانی ئەرجەنتینی بە ئاژەڵ ناوبرد لە لێدوانێکیدا کە ئیتر جەنگەکە بە چەند شێوازێک لەو خاڵەوە دەستی پێکرد.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو دوو وڵاتە جەنگ و ململانێیەکی توند لە نێوانیاندا بوو لەسەر دورگەیەکی کە ئینگلیزییەکان پێی دەڵێن فۆڵکڵاند بەڵام ئەرجەنتینییەکان پێی دەڵێن ماڵڤیناس، وە دواتر و لە پاش چوار ساڵ و لە مۆندیالی 1986 دا لە یەکێک لە قۆناغەکانی کرانە دەرەوەی مۆندیالدا هەردوو هەڵبژاردەکە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و ئەرجەنتین یارییەکەی لە ئینگلیزەکان بردەوە، بەڵام ئەوەی بوو بە جێی گومان و هەڵایەکی گەورە لە لایەن ئینگلیزەکانەوە گۆڵەکەی دیۆگۆ مارەدۆنای یاریزانی ئەرجەنتینی بوو کە بە دەست گۆڵێکی تۆمار کرد و ناوبژیوانی یارییەکەش گۆڵەکە هەژمار کرد، بەو شێوازە وردە وردە ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە قوڵتر بووەوە.
لە مۆندیالی 1998 دا دووبارە ئەو دوو وڵاتە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و دەیڤد بێکهامی ئەستێرەی ئینگلیزی لە یارییەکەدا شەقێکی لە دیۆگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی هەڵدا و بەو هۆیەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، سەرەنجام لێدانی سزا بۆ ئەرجەنتینییەکان دروست بوو تا بگاتە ئەوەی بەهۆی ئەو لێدانە سزایەوە دووبارە ئەرجەنتین ئینگلتەرای کردە دەرەوەی مۆندیالەکە، بەڵام لە مۆندیالی چوارساڵ دواتردا، ئەمجارە بە گۆڵێکی نایابی دەیڤد بێکهام ئینگلتەرا ئەرجەنتینی کردە دەرەوەی مۆندیالەکە و بێبەشی کرد.
تاوەکو ئێستا ململانێی ئەو وڵاتە بەو شێوازە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت یارییەکەی سبەینێی نێوانیان لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026 دا درێژە پێدەری ئەو شەڕو ناکۆکییە بێت.
AM:11:24:14/07/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه