چارەنووسی هەڵبژاردەکانی قۆناغی 16ی مۆندیال یەکلا بووەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە مۆندیالدا، هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و ئەرجەنتین و ئینگلتەرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو و هەڵبژاردەی پرتوگال و میسر و ئەمریکا ماڵئاواییان کرد.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16 ی مۆندیالدا چەند یارییەک ئەنجام دران و چارەنووسی سەرجەم هەڵبژاردەکانی ئەو قۆناغە یەکلا بووەوە.
هەڵبژاردەی مەغریب بە ئەنجامێکی گەورە لە کەنەدای بردەوە و سرکەوت بۆ قۆنای هەشتی و فەڕەنساش بە بردنەوە لە پاراگوای سەرکەوتنی مسۆگەر کرد و لەو قۆناغەدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
هەڵبژاردەی نەرویج لە یارییەکی چاوەڕواننەکراودا لە هەڵبژاردەی بەڕازیلی بردەوە و کردییە دەرەوەی مۆندیال وە هەڵبژاردەی ئینگلتەراش بە بردنەوەی لە مەکسیک بلیتێکی تری ئەو قۆناغەی مسۆگەر کرد و لە قۆناغی 8 ی مۆندیالدا ڕووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە زەحمەت توانی لەپرتوگال بباتەوە و دوای ئەوەی بەلجیکاش لە ئەمریکای بردەوە لە قۆناغی داهاتوودا ئیسپانیا ڕووبەڕووی بەلجیکا دەبێتەوە.
ئەرجەنتینیش ڕیمۆنتادایەکی مێژووی بەسەر میسردا کرد و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیالەکە و دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سویسراش بە لێدانی یەکلا کەرەوە سەرکەوت بەسەر کۆڵمبیادا لە قۆناغی 8ی مۆندیالەکەدا ئەرجەنتین و سویسراش یەکێکی تر دەبێت لە ڕووبەڕووبونەوەکان.
بڕیارە لە 9ی ئەم مانگە یەکەم یاری قۆناغی 8 ی مۆندیالەکە بە یاری نێوان فەڕەنسا و مەغریب دەستپێبکات.
AM:11:48:08/07/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه