تۆتنهام ڕاشفۆرد وەک یەکێک لە بژاردە باشەکان دەبینێت بۆ یانەکەی
وێستگە سپۆرت-
یانەی تۆتنهام بە دوای بژاردەی هێرشبەرێکی باشدا دەگەڕێت و ناوی ڕاشفۆرد یەکێکە لە ناوە دیارەکان لەسەر مێزی یانەکە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.
ئیدارەی یانەکە دەیانەوێت سوود لەوە وەربگرن کە ڕاشفۆرد ماوەیەک بە خواستن لە یانەی مانچستەر یونایتد دوورکەوتوەتەوە و لە ئێستاشدا گرەنتی تەواوی لەلایەن یانەی بارشەلۆناوە وەرنەگرتووە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بکرێت بە هەمیشەیی.
بەڵام یانە لەندانییەکە لە ئێستادا کێشەی بەرزی موچەی ساڵانەکەی ڕاشفۆردە و نایانەوێت ئەو موچەیە بە ڕاشفۆرد بدەن، بەڵام ڕەزامەندییان دەربڕیوە کە بە 40 ملیۆن بچنە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی ڕاشفۆرد لە مانچستەر یونایتدەوە.
جیا لە ڕاشفۆرد، یانەی تۆتنهام کۆدی گاکپۆش بە یەکێک لە بژاردە هێرشبەرییە باشەکان دەزانن بۆ یانەکەیان لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ ڕاشفۆرددا.
AM:01:38:29/06/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه