‌مۆندیال پێی نایە قۆناغێکی ترەوە.

وێستگە سپۆرت-

قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال بە یارییەکی ئەرجەنتین کۆتایی هات و قۆناغی 32 دەستی پێکرد.


لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان و لە کۆمەڵەی 10 و 11 و 12 دا چەند یارییەکی دیکە بە ڕێوەچوون و قۆناغی یەکەمی مۆندیالەکە کۆتایی هات. 

سەرەتا و لە کۆمەڵەی 10 یەمدا ئینگلتەرا ڕووبەڕووی پەنەما بوویەوە و توانی یارییەکەی لێ بباتەوە و بە یەکەمی کۆمەڵەکەی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو، هەرچی کرواتیاشە توانی یارییەکە لە غانا بباتەو و وەکو دووەمی کۆمەڵەکە و غاناش وەک سێیەمی کۆمەڵەکە گەیشتنیان بە قۆناغی دووەم مسۆگەر کرد و هەڵبژاردەی پەنەماش ماڵئاوایی کرد. 

لە کۆمەڵەی 11 یەمدا هەڵبژاردەی پرتوگال و کۆڵۆمبیا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون و کۆنگۆش لە ئۆزباکستانی بردەوە و لەم کۆمەڵەیەشدا، کۆڵۆمبیا بە یەکەم و پرتوگال بە دووەم و هەڵبژاردەی کۆنگۆش وەک سێیەمی کۆمەڵەکەی گەیشتنە قۆناغی داهاتوو. 

لە کۆمەڵەی 12 و کۆتا کۆمەڵەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سێیەم یاری بردنەوەی بەدەست هێنا و وەکو یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو وە هەڵبژاردەی نەمسا وەکو دووەمی کۆمەڵەکە و جەزائیریش بە سێیەمی کۆمەڵەکە گەیشتنیان مسۆگەر کرد و هەڵبژاردەی ئوردنیش ماڵئاوایی کرد. 

لە قۆناغی داهاتوودا هەڵبژاردەی پەرتوگال ڕووبەڕووی کرواتیا دەبێتەوە و ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کاپڤێردی دەبێتەوە و کۆنگۆش ڕووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە. 


AM:01:33:29/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری