پرتوگال بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ ئۆزباکستانی گۆڵباران کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە مۆندیال، هەڵبژاردەی پرتوگال توانی بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ بە ئەنجامی 5-0 لە ئۆزباکستان بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت.
ئەمشەو لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکان و لە گروپی k دا هەڵبژاردەی پرتوگال ڕووبەڕووی ئۆزباکستان بووەوە.
وەک زۆرینەی پێشبینییەکان، هەڵبژاردەی پرتوگال هەر لە سەرەتای یارییەکەوە بە بەهێزی دەستی پێکرد و جڵەو و کۆنترۆڵی یارییەکەیان گرتە دەست و لە خولەکی 6 ی یارییەکەدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەکەم گۆڵی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد، دواتر و لە خولەکی 17 دا نۆنۆ مێندێش گۆڵی دووەمی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب تۆمارکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ئەو تایمە ڕۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو سێ گۆڵە کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەمیش بەهەمان شێوەی تایمی یەکەم بوو، پرتوگال بە بەهێزی دەستی بە یارییەکە کردەوە و لەم تایمەشدا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لە سوودی پرتوگال کۆتایی هات و ڕۆناڵدۆش بە دوو گۆڵ وەڵامی نەیارەکانی دایەوە.
بڕیارە بەرەبەیانی ئەمڕۆش یاری دووەمی ئەم کۆمەڵەیە لە نێوان کۆڵۆمبیا و کۆنگۆدا بەڕێوە بچێت.
پرتوگال بەو بردنەوەیە لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 4خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.
PM:11:56:23/06/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه