‌هۆڵەندا و یابان یەکسان بوون و سویدیش بردنەوەیەکی گەورەی بەدەستهێنا.

وێستگە سپۆرت-

لە مۆندیال، هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یابان بە دوو گۆڵ یەکسان بوون و سویدیش بە ئەنجامێکی گەورە توانی لە تونس بباتەوە. 

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال و لە کۆمەڵەی F دا هەڵبژاردەی هۆلەندا و یابان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. 

یارییەکە هەر لە سەرەتاوە گەرموو گوڕییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و هەردوولا بە بەهێزی هەوڵ تۆمار کردنی گۆڵیان دەدا بەلام هیج لایەکیان لە تۆمار کردنی گۆڵدا لە تایمی یەکەم سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات

بەڵام تایمی دووەمی یارییەکە جیاواز بوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەرەتا دەسپێشخەری کرد و بە کەلەیەکی ڤێرجل ڤان دایک گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، دواتر هەڵبژاردەی یابان ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە و گەرم و گوڕییەکی زیاتریان بە یارییەکە بەخشی، دواتر هۆڵەندییەکان گۆڵی دووەمیان لە ڕێگای سەمەرڤیڵەوە تۆمار کرد، بەڵام یابانییەکان کۆڵیان نەدا و لە دواین خولەکەکانی ئەو تایمەدا گۆڵێکی تریان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسان و بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتایی پێهات. 

لە یاری دووەمی ئەم کۆمەڵەیەدا، هەڵبژاردەی سوید ڕووبەڕووی تونس بووەوە، وە توانی یارییەکەی بە ئەنجامی 5-1 لێ بباتەوە. 

بەو ئەنجامانەش ڕیزبەندی ئەو کۆمەڵەیە بەو شێوەیەیە کە هەڵبژاردەی سوید لە یەکەمی کۆمەڵەکەدایە و دووەم و سێیەمی کۆمەڵەکەش بەر هەر یەکە لە هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و یابان کەوتووە.  


PM:01:53:15/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری