‌ئەڵمانیا هەلبژاردەی کۆراساوی گۆڵباران کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە مۆندیالدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامێکی گەورە لە کۆراساوی بردەوە و زەنگێکی مەترسیداری بۆ هەڵبژاردەکانی دیکەی مۆندیال لێدا. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان و لە کۆمەڵەی E دا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆراساو بووەوە. 

لە تایمی یەکەمدا مەکینەکانی مانشافت بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکەکانی سەرەتادا بە شێوازێکی جوان گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، هەرچەندە یاریزانەکانی کۆراسا و دوای چەند خولەکێ وەڵامی گۆلەکەی ئەڵمانیایان بە گۆڵێک دایەوە، بەڵام ئەڵمانەکان دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد ئەو تایمە بە ئەنجامی 3-1 لە سوودی ئەڵمانییەکان کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا یاریزانەکانی ئەلمانیا درێژەیان بە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەیان دا و توانیان چوار گۆلی دیکە لەو تایمەدا تۆمار بکەن و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 7-1 کۆتایی هات. 

لە یاری دووەمی ئەم کۆڵەیەدا کۆتیڤواریش توانی بە گۆڵێکی بی وەڵام لە ئیکوادۆر بباتەوە. 

بەو ئەنجامانەش ئێستا هەلبژاردەی ئەڵمانیا لە یەکەمی کۆمەلەکەدایە و بە جیاوازی گۆڵ کەوتۆتە پێش کۆتیڤواری دووەمی کۆمەڵەکەوە. 


PM:01:42:15/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری